بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتە میدیاییەکان، سەرەڕای دەستدرێژیی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی قشم و بەندەر عەباس لە باشووری ئێران، دۆناڵد ترامپ ئەم هێرشانەی بە بێ بایەخ ناوبرد و بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئاگربەست کۆتایی نەهاتووە و هێشتا بەردەوامە.
سەرۆکی حکومەتی تیرۆریستی ئەمریکا دانی بەوەدانا کە هێزی دەریایی ئێران بە جۆرەها چەک هێرشی کردووەتە سەر ٣ کەشتی ئەمریکای داگیرکەر.
ترامپ هەڵهاتنی پاپۆڕە هێرشبەرەکانی ئەمریکای بە کشانەوەی خۆیان لە ئاگری ئێران وەسف کرد!
لە درۆیەکی دیکەدا ئیدیعای کردووە کە هیچ کام لە و کەشتیانە زیانیان پێنەگەیشتووە.
دوابەدوای هێرشەکەی سەر بەندەرەکانی قشم و بەندەر عەباس، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (سێنتکۆم) بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، بەرپرسیارێتی هێرشەکانی سەر ناوچەکانی بەندەر عەباس و قشمی لە ئەستۆ گرت.
لەلایەکی دیکەوە هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە لە کاردانەوە بە هێرشی دوژمنی ئەمریکایی، بە مووشەکی کروز و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشیان کردووەتە سەر کۆپاپۆڕە سەربازییەکەی ئەمریکا.
Your Comment